spot_imgspot_img

ئەمریکا زیاتر لە 38 ترلیۆن دۆلار قەرزارە

قەیرانی قەرزەکانی سەر ئەمریکا بەردەوامە و گەیشتە ئاستێکی مێژوویی.

کۆی گشتی قەرزەکانی سەر ئەمریکا 38.151 ترلیۆن دۆلار، ئەمەش یەکەمجارە بگاتە ئەو ئاستە مێژووییە.

هۆکاری هەڵکشانە بەرچاوەکەی قەرزە کەڵەکەبووەکانی سەر ئەمریکا بۆ داخستنی ئەمدواییەی حکومەت دەگەڕێتەوە کە بە هۆی ڕێکنەکەوتنی کۆماری و دیموکراتەکان بۆ ماوەی 43 ڕۆژ بەردەوام بوو.

لە ماوەی داخستنی حکومەتدا ڕۆژانە 620 ملیار دۆلار دەچووە سەر قەرزەکانی ئەمریکا.

ئەمریکا قەرزاری کێیە؟

زۆربەی قەرزەکانی ئەمریکا لە یەدەگی فیدراڵی کراون، دوای ئەویش سندوقەکانی وەبەرهێنان، دامەزراوەکانی پارەدان، ویلایەت و حکومەتە خۆجێییەکان، سندوقەکانی خانەنشینی، کۆمپانیاکانی دڵنیایی، قەواڵە داراییەکان و وەبەرهێنەران.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە