spot_imgspot_img

پسووڵەی ئەلیکترۆنی خۆراک ڕاگیرایەوە

دووبارە ئاپی پسووڵەی ئەلیکترۆنی خۆراک ڕاگیراوە و بەڕێوەبەرایەتی ڕێکخستنی پسووڵەی هەولێریش هۆکارەکە ئاشکرا دەکات.

ئەمشەو بەڕێوەبەرایەتی ڕێکخستنی پسووڵەی هەولێر ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە: بەهۆی دروستبوونی هەڵەیەکی تەکنیکیەوە لەسیستەمی پسوولەی خۆراکی ئەلیکتڕۆنی (البطاقە التموینیە الالیکترونیە)، لەئێستادا لەلایەن وەزارەتی بازرگانی عێڕاقەوە ئەم سیستەمە ڕاگیراوە تا بەتەواوی چارەسەری بۆدەکرێت.

دەشڵێت: “بۆیە ئەو هاووڵاتییانەی دەیانوویست بلۆکی سەر ئەندامانی خێزانەکانیان هەڵگرن، پێوویستە چاوەڕێبکەن تا سیستەمەکە کارا دەکرێتەوە”.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە