قائیمقامیەتی قەزای هەڵەبجە ڕایدەگەیەنێت، سبەینێ لە سێ ناوچە نەوتی “متفرقە” دابەش دەكرێت.
قائیمقامیەتی قەزای هەڵەبجە لە ئاگادارییەكدا بڵاویكردەوە، ڕۆژی چوار شەممە بۆ دووەم جار نەوتی “متفرقە” دابەش دەكرێت.
ڕوونیشی كردۆتەوە، دابەشكردنەكە لە نزیك هەمان ئەو شوێنانەی پێشتر نەوتی تێدا دابەش كرابوو لە هەمان كاتدا.
ئاشكراشی كردووە، ئەم دابەشكردنی نەوتە لە ناحیەكانی سیروان و تەوێڵە و بیارە دابەش دەكرێت.

