spot_imgspot_img

حكومەتی هەرێم: کامێراکانی تیژڕەوی ئەمڕِۆ بەرهەمەکانیان دەرکەوت

 

وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێم باس لە گرنگی سیستمی نوێی هاتووچۆ و دانانی كامێراكانی تیژڕەوی دەكات لەكەم كردنەوەی ڕووداوەكانی هاتووچۆ و قوربانییەكان و دەڵێت: ئەمڕۆ بەرهەمەكانیان دەركەوت.

وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێم لە ڕۆژی جیهانی یادكردنەوەی قوربانییەكانی هاتووچۆ ئامارێكی سەبارەت بە كەم بوونەوەی ڕووداو و قوربانیانی هاتووچۆ بڵاوكردەوە و دەڵێت: سیستەمی هاتووچۆ و کامێراکانی تیژڕەوی، ئەمڕۆ بەرهەمەکانیان دەرکەوت؛ خەڵک دەپارێزین و ژیان بەرز دەنرخێنین.

ڕوونیشی كردۆتەوە، ڕِووداوی هاتووچۆمان بەمشێوەیە کەم کردۆتەوە:
هەولێر: لە ساڵی 2018، لە هەولێر 1332 ڕووداوی هاتوچۆ و 256 قوربانی هەبووە، لە ساڵی 2025 بووەتە 346 ڕووداو و 53 قوربانی!

سلێمانی: لە 1158 ڕووداو و 185 قوربانی بۆ 678 ڕووداو و 126 قوربانی کەم بووەتەوە!
دهۆک: لە 1091 ڕووداو و 117 قوربانی، بۆ 457 ڕووداو و 56 قوربانی كەم بووەتەوە!

د. هێمن میرانی، بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی ناوخۆ دەڵێت: بایەخی زۆر بە بواری هاتووچۆ دراوە و وەزارەتی ناوخۆ سەرمایەگوزارییەكی زۆر گەورەی لەم كابینەیەدا لەبواری هاتووچۆدا كردووە.

ڕاشیگەیاندووە، ئێمە توانیومانە لەڕێگەی دانانی كامێراكانی تۆماركردنی تیژڕەوی و كامێراكانی (پۆینت تو پۆینت) و كامێرای جێگیر و كامێرای خولاو و ئەمڕۆ دانانی كامێرای پێچكردنەوە لە شەقامە سەرەكییەكان، بۆتە هۆی كەم كردنەوەی ڕووداوی هاتووچۆ.

ئاشكراشی كرد، بەو میكانزیمە توانراوە لانی كەم 50%ی ڕووداوەكانی هاتووچۆ كەم بكرێنەوە و مردن و برینداربوونی سەخت بەڕێژەی 60% بە بەراورد بە ساڵی 2018 كەم ببنەوە.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە