پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه 2025/11/17 نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ سیاسه‌تمه‌داری كورد و سه‌رۆكی پێشووتری شاره‌وانیی دیاربه‌كر عوسمان بایده‌میر، پرۆسه‌ی ئاشتییان له توركیا تاوتوێ كرد.
سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەداوە، هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگیی سه‌رخستنی پرۆسه‌ی ئاشتی و جه‌ختیان كرده‌وه، كه ئاشتی له توركیا كاریگه‌ریی ئه‌رێنیی به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌وه ده‌بێت.
نێچیرڤان بارزانی دووپاتی كرده‌وه، كه نابێت ده‌رفه‌تی ئاشتی له‌ده‌ست بدرێت و هه‌مووان ده‌بێت كار بۆ سه‌رخستنی بكه‌ن.
لای خۆیه‌وه بایده‌میر سوپاس و پێزانینی بۆ ڕۆڵی نێچیرڤان بارزانی له یارمه‌تیدان و كاركردنی له‌پێناو سه‌رخستنی پرۆسه‌كه‌دا دەربڕی و داوای كرد له‌سه‌ر هه‌وڵه‌كانی به‌رده‌وام بێت.
هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و دۆخی سووریا، ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو.
