سەرپەرشتیاری هەڵمەتی هەڵبژاردنی کەرکوک-سەڵاحەدینی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەڵێت: بەشێک لە لیستەکان وەک ڕۆژی ڕوون دیار بوو سەرکەوتوو نابن لە هەڵبژاردن، بەڵکو تەنیا دەنگی کوردیان بەفیڕۆدا.
ئاسۆ مامەند، سەرپەرشتیاری هەڵمەتی هەڵبژاردنی کەرکوک-سەڵاحەدینی یەکێتیی ڕایگەیاندووە، ️هەر هەڵبژاردنێک کە ئەنجام دەدەرێت بەراورد بە هەڵبژاردنی پێشوو، لە کەرکوک دەنگەکانی یەکێتی زیاد دەکەن.
ڕاشیگەیاندووە، بەشێک لە لیستەکان وەک ڕۆژی ڕوون دیار بوو سەرکەوتوو نابن لە هەڵبژاردن، بەڵکو تەنیا دەنگی کوردیان بەفیڕۆدا.
دەشڵێت: برادەرانی پارتی دەنگیان بە کۆتای مەسیحی دا، کە ئەوەش هۆکاری فەوتانی ژمارەیەکی زۆری دەنگی کورد بوو.
ئاسۆ مامەند جەختیشی كردۆتەوە، ️کەرکوکییەکان سەلماندیان کە هیچ کاتێک درێغی ناکەن و یەکێتی و کەرکوک هەرگیز لەیەک جیا نابنەوە.
ئەمە لەكاتێكدایە، كە یەكێتی لە كەركوك 4 كورسی بەدەستهێناوە و پارتی یەك كورسی، بەمەش ژمارەی كورسییەكانی كورد لە 6 كورسی دابەزیوە بۆ 5 كورسی.
