لە یەکەم دەرکەوتنییەوە لە ساڵی ٢٠٢٠، کیا تێلوڕاید دەستبەجێ سەرکەوتنی بەدەستھێنا و بووە یەکێک لە پڕفرۆشترین ئۆتۆمبێلەکانی کۆمپانیاکە و یەکێک لە دیارترین ئۆتۆمبێلەکانی SUV لە جیهاندا کە سێ ڕیز کوشنیان ھەیە.
دوای تێبەثربوونی پێنج ساڵ بەسەر ئەو سەرکەوتنەدا، کیا خۆی ئامادە دەکات بۆ بڵاوکردنەوەی نەوەیەکی نوێ کە گۆڕانکاریی ڕیشەیی لە دیزاین و ناوەوەیدا دەکرێت.
کۆمپانیاکە وێنەی فەرمی دەرەوە و ناوەوەی ئاشکرا کرد، وەک ئامادەکارییەک بۆ نمایشکردنی لە پێشانگای ئۆتۆمبێلی لۆس ئەنجلۆس لە چەند ھەفتەی داھاتوودا.
سەرەڕای ئەوەی نەوەی ئێستای تێلوڕاید ئامادەییەکی بەهێزی هەیە، بەڵام کیا دیزاینە نوێیەکەی بەرەو شێوازێکی توندوتۆڵتر و شاخاویتری بردووە. بەشی پێشەوەی پانتر و درێژتر بووە.
ڕەھەندەکانی نەوەی نوێ بە بەراورد بە نەوەی پێشوو بە شێوەیەکی بەرچاو زیادیان کردووە؛ ویلی تایەکانی بە نزیکەی 3 ئینج درێژ کراوەتەوە، ھەروەھا درێژی گشتی ئۆتۆمبێلەکە 2.3 ئینج زیادی کردووە و گەیشتووەتە 199.2 ئینج. ئەم زیادبوونە ڕەنگدانەوەی دەبێت لەسەر فراوانیی شوێنی ناوەوە بۆ سەرنشینان و سندووقی گەورە، بەمەش تێلوڕایدەکەی نوێ فراوانتر دەبێت لەوانەی پێش خۆی.
لە ناوەوەشدا، کیا بە تەواوی دیزاینی گۆڕیوە و بۆ ئەوەی لەگەڵ دەرەوەیدا بگونجێت. دوو شاشەی لکێنراو لە پشت سوکانی ئۆتۆمبێلەوە تا ناوەڕاستی تابلۆی پێوەرەکان (دەشبۆرد) درێژ بوونەتەوە، کە بە گومانەوە قەبارەیان لە شاشەکانی پێشووی 12.3 ئینجی گەورەترە، ئەمەش ئەزموونێکی لێخوڕینی دیجیتاڵی تەواو دەبەخشێت بە شۆفێر.




