به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره‌ی كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، كه تێچووی حه‌جی ساڵی داهاتوو حەوت ملیۆن و 100 هه‌زار دیناره، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه‌ی كوردستان ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی دوێنی ناویان له تیروپشك ده‌رچووه ئاگادار ده‌كاته‌وه كه ده‌توانن به‌یانی سه‌ردانی نووسینگه‌كانی حه‌ج و عومڕه بكه‌ن به مه‌به‌ستی ته‌واوكردنی مامه‌ڵه‌كانیان و دانانی تێچووی حه‌ج.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره‌ی هەرێم باسی لەوەشکردووە: به پێی ئه‌و داتایەی له ژمێریاری حه‌ج و عومڕه وه‌رگیراوه، ئه‌مساڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به بڕه پاره‌یه‌كی باش پاڵپشتی پرۆسه‌ی حه‌جی كردووه به‌مه‌به‌ستی كه‌مكردنه‌وه‌ی تێچووی حه‌ج له‌سه‌ر هاووڵاتیان هه‌روه‌ك ساڵانی رابردوو كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به بڕیار و ره‌زامه‌ندی رێزدار مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هاوكاری و پاڵپشتی پرۆسه‌ی حه‌ج كراوه.
دەشڵێت: ئه‌مساڵ گه‌شتی وشكانی له هه‌رێمی كوردستان بۆ حاجیان نابێت و حاجیانی كوردستان هه‌ر هه‌موویان به گه‌شتی ئاسمانی گه‌شت ده‌كه‌ن.
سه‌باره‌ت به پێداویستییه‌كانی بۆ ده‌ستپێكردنی مامه‌ڵه‌ی حه‌ج، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره‌ی هەرێم ئاگاداری ئه‌و كه‌سانه ده‌كاته‌وه كه ناویان بۆ حه‌ج ده‌رچووه پێویسته بڕه پاره‌ی دیاریكراو ئاماده بكه‌ن كه حه‌وت ملیۆن و 100 هه‌زار دیناره، له‌گه‌ڵ پاسپۆرت و هه‌ریه‌ك له كۆپی ره‌نگاو ره‌نگی پاسپۆرت و كارتی نیشتیمانی و كارتی زانیاری له یه‌ك لاپه‌ره كۆپی بكرێت دواكات بۆ وه‌رگرتنی مامه‌ڵه‌كان و وه‌رگرتنی تێچووی حه‌ج، رۆژی پێنجشه‌ممه 27ی ئەم مانگە دەبێت.
