نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژی لادراو نیگەرانە لە دۆخی مامۆستایانی وانەبێژی لادراو لە هەرێم و دەڵێت، لە دۆخێکی دەروونی سەختدان.
زانا زرار نوێنەری گشتی مامۆستایانی وانەبێژی لادراو لەهەرێمی کوردستان، لە ڕاگەیەندراوێکدا کە ئاڕاستە حکومەتی هەرێم و وەزارەتی پەروەردەی کردووە دەڵێت: “دۆخی مامۆستایانی وانەبێژی لادراو لەحاڵەتی دەرونی خراپدان، ئەجێندای ئیشکردنی ئێوە بۆ ئارامی خەڵکی کوردستان بووە لە مانگی نۆی ساڵی 2024 فۆڕمی وانەبێژانی لادراوتان بەمامۆستایانی لادراو پڕکردەوە، زیاتر لە هەزار و 300 لە وەزارەتە تاکەی چاوەڕێ بکەن”.
باسی لەوەشکردووە: دانانەوە و گەڕانەوەی مامۆستایان وەستاوەتەوە سەرئەوەی خۆزگە بەمردنی مامۆستایەکی گرێبەست بخوازن،
چونکە تا ئێستا هیچ نیازێک نیە وەزارت بڕیاری گشتی بدات وەک 38 هەزار مامۆستای گرێبەست.
نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژی لادراو، ئەوەی خستووەتەڕوو: ئەوەی جێگای سەرنجە بڕیاری وەزارەت وابووە ئەولەویەت بۆ مامۆستایانی لادراو بێت، بەڵام دەرچووی 2023 داندراوەتەوە کە وانەبێژیان نەکردووە.
زانا زرار نوێنەری گشتی مامۆستایانی وانەبێژی لادراو لە هەرێم دەپرسێت بۆچی ژمارەی مامۆستایانی لادراو نادیارە؟ بۆچی ئەوانەی لە جێگا دانانی بۆ دەکرێت بەنهێنین؟.
