کۆمپانیای هیۆندای مۆتۆر، ڕایگەیاند کە لە پێنج ساڵی داھاتوودا بە بەهای 86 ملیار دۆلار وەبەرهێنان لە بوارەکانی زیرەکیی دەستکرد و ڕۆبۆتەکان و تەکنەلۆجیاکانی دیکەدا دەکات.
کۆمپانیاکە ڕایگەیاندووە ئامانجی ئەم وەبەرهێنانە بەرفراوانە کە لە کۆریای باشوور تەرخان دەکرێت، دابینکردنی هێزی پاڵنەرە بۆ گەشەی بنچینەیی.
ئەم هەنگاوش دوای بڵاوکردنەوەی بەڵگەنامەیەک دێت کە ئاماژە دەدات بەوەی سیئۆل و واشنتۆن لەسەر کەمکردنەوەی باجی ئەمریکی لەسەر ئۆتۆمبێلی کۆری ھاوردەکراو و پارچەکانی 25٪ەوە بۆ 15٪.
ڕاگەیاندنی ئەم پلانی وەبەرهێنانە کە بە گەورەترین پلانی وەبەرهێنانی کۆمپانیاکە دادەنرێت لەو بوارەدا، ماوەیەکی کەم دوای کۆبوونەوەی ئیوبسۆن چوشێنگی بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیاکە لەگەڵ لی جەی میۆنگ، سەرۆکی کۆریای باشوور و ژمارەیەک لە بەرپرسانی دیکەی ئابووری ھات.
