spot_imgspot_img

دەروازەیەکی نێودەوڵەتی هەرێم دادەخرێت

بە هۆی دروستبوونی کێشەی تەکنیکییەوە، دەروازەی نێودەوڵەتی زێت لەگەڵ جۆلەمێرگی باکووری کوردستان دادەخرێت

ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ڕایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە، هاووڵاتییان و گەشتیاران ئاگادار دەکەینەوە کە بەهۆی درووستبوونی کێشەیەکی تەکنیکییەوە دەروازەی نێودەوڵەتی زێت _دەرەجیک بۆ ماوەیەکی کورت دادەخرێت.

ئەوەشی خستەڕوو کە نیوەڕۆی ئەمڕۆ کاتی کردنەوەی دەروازەکە نادیارە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: “هۆکاری داخرانی دەروازەی زێت، دروستبوونی کێشەیەکی تەکنیکیە بۆ سیستەمی دەروازەی دەرەجیک دیوی تورکیا، بەڵام لە دیوی سنووری هەرێمی کوردستان (زێت) هیچ کێشەی نییە. هەوڵەکانیش بەردەوامن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە”.

ڕآشیگەیاند لەگەڵ کردنەوەی دەروازەکەدا هاوولاتییان و گەشتیاران ئاگادار دەکەنەوە.

 

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە