یەکەی سووتەمەنی چەمچەماڵ ئاگاداری هاووڵاتیانی سنووری شارۆچکەی شارۆچکەکەی دەکاتەوە کە فۆڕمی خۆراکیان کەرکووکە ئەمڕۆ دووشەممە نەوتی کەرکوک دابەش دەکرێت.
لە ئاگاداریەکەدا هاتووە: “ئاگاداری ئەو هاووڵاتیانەی سنووری شارۆچکەی چەمچەماڵ دەکەین کە فۆرمی خۆراکیان کەرکووکە، ئەمڕۆ دووشەممە 17ی تشرینی دووەم، نەوتی کەرکووک لە شارۆچکەکە دابەش دەکرێت لە گەڕەکی ئاسودە لە بەردەم نەخۆشخانەی گەڕەکی ئاسودە”.
دەشڵێت: “وەرگرتنی نەوتەکە پێویستی بە کۆدی زیرەکی نەوت و کارتی بانکی سەرۆکی خێزانە کە بڕی 15 هەزار دیناری تیادابێت”.
