spot_imgspot_img

کەشناسی لە بارەی دروستبوونی تەم هۆشداری دەدات

کەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و نیمچە هەور دەبێت، پلەکانی گەرما بە نزمی دەمێننەوە و سبەینێ سێشەممە، لەناوچە شاخاوییەکان تەم دروست دەبێت.

بەپێی ڕاپۆرتی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ دووشەممە، ئاسمان ساماڵ و نیمچە هەور دەبێت، پلەکانی گەرما کەمێک نزم دەبنەوە بە یەک بۆ دوو پلەی سیلیزی بەراورد بە تۆمار کراوەکانی دوێنێ.

ئەوەشی وتووە: سبەینێ سێشەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، لەگەڵ ئەگەری دروست بوونی تەم لەکاتەکانی بەیانی زوو بەتایبەتی لەناوچە شاخاویەکان.

باسی لەوەشکردووە: پلەکانی گەرما بەرز دەبێتەوە بە یەک بۆ سێ پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ وەک لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر: 20 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 18 پلەی سیلیزی

دهۆک: 18 پلەی سیلیزی

زاخۆ : 18 پلەی سیلیزی

کەرکوک: 20 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: 19 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: 9 پلەی سیلیزی

گەرمیان: 23 پلەی سیلیزی

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە