spot_imgspot_img

ئەنجامی فەرمی هەڵبژاردن ڕادەگەیەنرێت

لیست و لایەنەکان چاوەڕوانی ئەنجامی کۆتایی ھەڵبژاردنەکانی ھەفتەی ڕابردووی پەرلەمانی عێراق دەکەن کە بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە لەلایەن کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانەوە ڕابگەیەنرێت.

حەسەن ھادی زایر، ئەندامی تیمی ڕاگەیاندنی کۆمسیۆن ڕایگەیاند، سەرجەم ئەو سکاڵایانەی لەسەر ھەردوو پرۆسەی دەنگدانی تایبەت و گشتی تۆمارکرابوون، یەکلاییکراونەتەوە، دوای ئەوەی ئەنجامەکان سەلماندیان کە پرۆسەکانی ژماردن و جیاکردنەوەی دەنگەکان بە ڕێژەی (100٪) تەواو بوون و یەکدەگرنەوە.

ئەوەشی خستەڕوو کە کۆمسیۆن ئەمڕۆ ئەنجامە کۆتاییەکانی ھەڵبژاردنەکان ڕادەگەیەنێت و ڕۆژی دواتر دەرگای پێشکەشکردنی تانە و ناڕەزاییەکان لە ڕێگەی ماڵپەڕی فەرمی کۆمسیۆنەوە دەکرێتەوە، کە بۆ ماوەی سێ ڕۆژ بەردەوام دەبێت.

پێشتر، جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆن، جەختی لەوە کردبووەوە کە دەستیان بە ژماردنی کورسییەکان کردووە، لەوانەش کورسییەکانی کۆتای ژنان و کەمینەکان، ھەروەھا نووسینگەکانی پارێزگاکان دەستیان کردووە بە دابینکردنی شریتی ئەنجامەکان بۆ ھاوپەیمانی و لایەنەکان و کاندیدەکان.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە