spot_imgspot_img

لە زۆربەی ناوچەكانی كوردستان پەڵەی دا

بەپێی ڕاپۆرتە كەشناسییەكان، لە بەشێكی زۆری ناوچەكانی هەرێمی كوردستان پەڵەی داوە بەهۆی ئەو بارانە زۆرەی لەدوێنێوە هەرێمی كوردستانی گرتۆتەوە و تاكو سبەینێش بەردەوام دەبێت و شارەكایەكی كەشناسی دەڵێت: تاكو سبەینێ‌ لەسەرجەم كوردستان پەڵە دەدات.

شێخ جەمالی کرپچنە، جوتیار و شارەزای بوارەکە لە ناحیەی سەنگاوی سنوری چەمچەماڵ لەبارەی پەڵەدان لەگەڵ ئەم شەپۆلی بارانبارینە ڕایگەیاند: لەم شەپۆلی بارانبارینە لە 24 کاتژمێردا 26.9 ملیم بارانباریوە بە هێواشی.

ئەو جوتیارە ئاماژەی بەوەشداوە، بۆ ئەمساڵ بەکۆی گشتیی 45.3 ملیم بارانباریوە لە سنوری سەنگاو ئەوەش ڕێژەیەکی باشە بۆ کاری کشتوکاڵ.

بە وتەی شێخ جەمالی کرپچنە “بە بارینی ئەو بڕە بارانە و لەسەرخۆبارینی، بۆ ئەمساڵ پەڵەی داوە.”

دڵنیاییشی داوەتە تەواوی جوتیاران لەوەی “بەگومان نەبن لە پەڵە و زەوییەکانیان دابچێنن بە دانەوێڵە و دەست بە کێڵان بکەن”.

شێخ جەمالی کربچنە، جوتیاری نمونەیی لە ناحیەی سەنگاوی سەر بەقەزای چەمچەماڵ، دەڵێت: سوپاس بۆ خودا پەڵەی داوە.

لای خۆشیەوە، زەكەریا كانی پاشایی، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، باران بارین لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان دوای نیۆرۆ ئەمرۆ تاکو سبەی پێش نیۆرۆ بەشێوازێکی مام ناوەند بۆ بەهێز دەبێت و ڕێژەکەی زۆر دڵخۆشکەرە.

وتیشی، “ئەمشەویش هەندێک ناوچە ئەگەری بارینی تەرزەی وردیی هەیە، چونکە دابەزینی پلەی گەرما دەبێتە هۆی بارینی تەرزەی ورد لەهەندێک ناوچە”.

ئاماژەی بەوەشدا، ئەگەری هەیە پشت بەخوای مهیرەبان پەڵەی سەرتاسەری بدا تاکو سبەی.

هاوكات، بەپێی ڕاپۆرتی كەشناسی هەرێم، لە دهۆك نزیكەی 50 ملم باران باریوە و لە پێنجوێن نزیكەی 60 ملم و هەڵەبجە 40 ملم باریوە و سەیدسادق 40 ملم و قەرەداغ 45 ملم باریوە و لە بەشێكی زۆری ناوچەكانی بادینان زیاتر لە 100 ملم باران باریوەو پەڵەی داوە.

 

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە