spot_imgspot_img

سبەینێ‌ سودانی بڕیار لە مووچە دەدات؟

بڕیارە سبەینێ کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بەڕێوەبچێت و وەزیرە کوردەکان لە کۆبونەوەکەدا باس لە مووچەی مانگی نۆی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەکەن و ئەمڕۆ سودانی تایبەت بە دۆسیەی سووتەمەنی و كارەبا لەگەڵ وەزیرە بەرپرسەكان كۆبووەوە، كە تیایدا جێگری وەزیری نەوت لە پشكی كورد ئامادەبوو.

د. عزەت سابر، جێگری وەزیری نەوتی عێراق لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك نووسیویەتی، “كۆبوونەوەی ئەمڕۆمان لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی عێراق سەبارەت بە پێدانی شایسته داراییەكانی خاوەن وێستگەکانی كارەبا لە عێراق لە ڕێی پێدانی بەرهەمی نەوتی بوو”.

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا بڵاوی کردەوە: “سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکمان کرد کە تایبەت بوو بە بەدواداچوون بۆ شایستە داراییەکان بۆ پڕۆژەکانی وزە (کارەبا و نەوت)، بە ئامادەبوونی وەزیری دارایی و وەزیرانی نەوت و کارەبا و ژمارەیەک ڕاوێژکار و بەرپرسی جێبەجێکار لە وەزارەتەکانەوە.

ڕاشیگەیاندووە، لە کۆبوونەوەکەدا باس لە ڕێگاکانی زیادکردنی داهاتەکان بۆ خەزێنەی گشتی کرا، لە ڕێگەی زیادکردنی توانای هەناردەکردنی بەرهەمە نەوتییەکان (گازوایل، نەفتا، ڕۆنی رەش، کۆندێنسێت و بەرهەمەکانی سووتەمەنی) و بەرهەمەکانی دیکە دوای گەیشتن بە ئاستی خۆبژێوی ناوخۆیی.

سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاماژەی بەوەداوە: لە کۆبوونەوەکەدا باس لە میکانیزمی داهاتەکان کرا بەجۆرێک هەناردەکردنی سەرجەم بەرهەمە نەوتییەکان لە رێگای کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) بێت.

بەوتەی سودانی، “لەبارەی کەرتی کارەباوە داوایان لە وەزارەتی کارەبا کردووە لێکۆڵینەوە لە مۆدێلە ئابوورییەکان بۆ پڕۆژەکانی وەبەرهێنانی کەرتی کارەبا بکات”.

دەشڵێت: جەختمان لەسەر پێویستی بەردەوامبوون لە پلانەکانی چاکسازی ئابووری و دارایی کرد، بەتایبەتی ئەوانەی پەیوەندییان بە بەکارهێنانی سەرچاوە نەوتییەکان و زیادکردنی توانای پاڵاوتنی نەوتی خاوەوە هەیە بەپێی پلانەکان بۆ بەرهەمهێنانی پێکهاتەکانی نەوت بە نرخ و کوالێتییەکی بەرز.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە