هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق كۆتایی هات و گفتوگۆ و دانووستانەكان چڕ دەكرێنەوە بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی عێراق و دابەشكردنی پۆستەكان، كە بەپێی نەریتی چەند ساڵە لە عێراق سەرۆك وەزیران بۆ شیعە و سەرۆكی كۆمار بۆ كورد و سەرۆكی پەرلەمان بۆ سوننە بووە، بەڵام ئایا ئەمجارەش وەك خولەكانی ڕابردوو پارتی كاندیدی دەبێت بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار؟ بەتایبەت، كە پارتی دەنگێكی زۆری هێناوە و ئەمڕۆ سەرۆكی حزبەكە وتی: “مەرج نییە ئەو هەڵومەرجەی پێش هەڵبژاردن هەبوو دوای هەڵبژاردن بمێنێت”.
وتەبێژی هاوپەیمانی نەسری سەر بە پێکهاتەی شیعە ئاشکرای ئاشكرای دەکات، سێ کەسایەتی کورد ناویان بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق پێشنیار کراوە، یەکێک لەو کەسایەتییانە نێچیرڤان بارزانییە و بزوتنه‌وه‌ی سادقون-یش دەڵێت: بافڵ تاڵه‌بانی لەلایەن یەکێتییەوە بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆماری عێراق كاندید دەکرێت.
سەلام زوبەیدی، وتەبێژی هاوپەیمانی نەسر، کە لەلایەن حەیدەر عەبادییەوە سەرۆکایەتی دەکرێت بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: هەرچەندە نێچیرڤان بارزانی گرفتی زمانی عەرەبی هەیە و لەمپەری لەپێشە، بەڵام لێکتێگەیشتن لەسەری بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار دروست بووە.
وتەبێژەکەی هاوپەیمانی نەسر، ئاماژەی بە ناوی دوو کەسایەتییەکەی دیکە نەدا.
لای خۆیەوە سەرچاوەیەکی باڵای یەکێتی، ڕەتیکردەوە حزبەکەی دەستبەرداری پۆستی سەرۆک کۆمار ببێت و وتی: یەکێتی چەند ناوێکی ئامادەیە بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆک کۆمار.
بەڵام تا ئێستا پارتی دیموكراتی كوردستان هیچ لێدوانێكی فەرمی لەسەر ئەو پرسە نەبووە و (خەڵك) پەیوەندی كرد بە مەحمود محەمەد، وتەبێژی مەكتەبی سیاسی پارتی، بەڵام پەیوەندییەكەی بەردەست نەبوو.
ئەمڕۆ مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان پەیوەست بە ناوخۆی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، کە پێش هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ئێمە هەموو نەرمییەکمان نواند، پێشتریش ڕامانگەیاندبوو کە مەرج نییە ئەو هەڵومەرجەی پێش هەڵبژاردن هەبوو دوای هەڵبژاردن بمێنێت. بەڵام گرنگە دەرگاکانی گفتوگۆ کراوەبن تا بتوانین بەیەکەوە کێشەکان چارەسەر بکەین.
لای خۆشیەوە، بزوتنه‌وه‌ی سادقون ڕایدەگەیەنێت، بزوتنه‌وه‌كه‌یان گه‌وره‌ترین پارتی نێو چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگییه و یه‌كێتیش بافڵ تاڵه‌بانی بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆماری عێراق كاندید ده‌كات.
عه‌لی غانمی، ئه‌ندامی بزوتنه‌وه‌ی سادقون له‌لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند؛ بزتنه‌وه‌كه‌یان گه‌وره‌ترین پارتی سیاسی نێو چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگییه و ئه‌و ده‌نگانه‌ش كه به‌ده‌ستی هێناون ده‌نگی راسته‌قینه‌ن.
ڕاشیگەیاندووە، ته‌نیا لێكتێگه‌یشتن ماوه بۆ ئه‌وه‌ی كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت پێكبهێنرێت.
غانمی ئاشكراشی كردووە، سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان له‌ده‌ست سوننه‌كان و پۆستی سه‌رۆك كۆماریش له‌ده‌ست كورددا ده‌مێنێته‌وه، یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌نیازه بافڵ تاڵه‌بانی بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار كاندید بكات، هیچ لایه‌نێك به‌بێ راوێژكردن له‌گه‌ڵ چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ناتوانێت خۆی توشی سه‌ركێشیی سیاسی بكاته‌وه.
ئەمە لەكاتێكدایە، كە پێشتر ناوی هەریەكە لە (د.خالید شوانی و هەڵۆ عەسكەری) و چەند كەسایەتییەكی دیكەی یەكێتی هاتووە بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق.
پۆستی سەرۆك كۆمار لەدوای ڕووخانی ڕژێمەكەی سەدام حسێنەوە بۆ كورد بووە و وەك پشكی “یەكێتی” دیاری كراوە بەرامبەر بە پۆستی “سەرۆكی هەرێم” بەپێی ڕێككەوتنی یەكێتی و پارتی.
ئەمە لەكاتێكدایە، كە لە هەڵبژاردنی ئەم مانگەی پەرلەمانی عێراقدا پارتی بە بەدەستهێنانی نزیكەی یەك ملیۆن و 200 هەزار دەنگ بووە سێیەم لیستی سەر ئاستی هەموو عێراق.
