spot_imgspot_img

محەمەد حاجی مەحمود: دەنگەکانمان کەمی نەکردووە و فشارمان لەسەربووە

 

سەرۆكی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، کورد نابێت بە هیچ شێوەیک پشتگیری مانەوەی سودانی بکات و دەشڵێت: سیستەمی هەڵبژاردنی عێراق بە تەواوی دژی کوردە و ئەبوایە کورد قبوڵی ئەم جۆرە هەڵبژاردنەی نەکردایە.

محەمەد حاجی مەحمود، سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکرات ڕایگەیاندوە، سیستەمی هەڵبژاردنی عێراق بە تەواوی دژی کوردە و ئەبوایە کورد قبوڵی ئەم جۆرە هەڵبژاردنەی نەکردایە.

دەشڵێت: کورد وەک پێکهاتە سەیر کراوە نەک نەتەوەیەکی گەورەی وەک کورد، بەڵكو کورسی کۆتا بۆ کورد دانراوە

دەربارەی ئەوەی كورسییان بەدەست نەهێناوە ئاماژەی بەوەداوە، دەنگەکانمان کەمی نەکردووە و فشارمان لەسەربووە، بەلام جارێکی دیکە بەشداری هەڵبژاردن ناکەین ئەگەر یاسای هەڵبژاردنەکان گۆڕانکاری بەسەردا نەیەت و

محەمەد حاجی مەحمود وتوشیەتی، “کورد نابێت بە هیچ شێوەیک پشتگیری سودانی بکات بۆ ئەوەی ببێتەوە سەرۆک وەزیرانی عێراق و بە بێ نوسین و ڕێککەوتن نابێت کورد و لایەنەکان لەگەڵ هیچ لایەنێکی عێراقی بۆ حکومەتی داهاتوو گفتوگۆ بکەن”.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە