spot_imgspot_img

iOS 26.2 بڵاودەکرێتەوە

 ئاپڵ وەشانی تاقیکاری iOS 26.2 بڵاودەکاتەوە لەگەڵ زنجیرەیەک تایبەتمەندی نوێدا.

کۆمپانیای ئاپڵ بە فەرمی ڕایگەیاند، کە وەشانی تاقیکاری (بێتا)ی سیستەمی کارپێکردنی iOS 26.2ـی خستووەتە بەردەست، کە چەندین نوێگەری گرنگ بۆ مۆبایلەکانی ئایفۆن لەخۆدەگرێت. لەگەڵ ئەم نوێکردنەوەیەدا، ئاپڵ سلایدەرێکی نوێی بۆ لیستی تایبەتکردنی شاشەی قوفڵ زیاد کردووە، کە ڕێگە بە بەکارهێنەر دەدات کۆنترۆڵی پلەی شەفافیەتی تایبەتمەندی “شووشەی شل” (Liquid Glass) بکات کە لە کاتژمێرەکەدا دەردەکەوێت، لەگەڵ دوو بژاردەی Clear (ڕوون) یان Tinted (ڕەنگدار).

هەروەها، ئەپڵیکەیشنی “بیرخەرەوەکان” (Reminders) ئاواززێکی نوێی پێدراوە، ئێستا بەکارهێنەر دەتوانێت دوای دیاریکردنی کاتی بیرخەرەوەکە، بژاردەی Urgent یان “بەپەلە” چالاک بکات بۆ ئەوەی مۆبایلەکە بە دەنگێکی بەرز لە کاتی دیاریکراودا ئاگاداری بکاتەوە.

لەگەڵ iOS 26.2، بەکارهێنەرانی ئایفۆن بژاردەی نوێیان دەستکەوتووە بۆ کۆنترۆڵکردنی ئەو گڵۆپە”فلاشەی” کە لە کاتی هاتنی ئاگادارکردنەوەکاندا دەردەکەوێت، بە جۆرێک کە ئێستا دەکرێت ئاگادارکردنەوەکە لە ڕێگەی گڵۆپی LEDی ناو مۆبایلەکە یان لە ڕێگەی ڕووناکییەک کە لەسەر شاشە دەردەکەوێت، یان بە هەردوو بژاردەکە پێکەوە، پیشان بدرێت.

بۆ ڕێکخستنی ئەم تایبەتمەندییەی فلاشەکە، دەبێت بەکارهێنەر بچێتە لیستی Settings (ڕێکخستنەکان) ⬅️ Accessibility (دەستگەیشتن) ⬅️ Audio & Visual (دەنگی و بینراو) ⬅️ Flash for Alerts (فلاش بۆ ئاگادارکردنەوەکان).

یەکێکی تر لە خاڵە گرنگەکانی ئەم نوێکردنەوەیە، زیادکردنی توانای بەکارهێنانی تایبەتمەندی وەرگێڕانی ڕاستەوخۆ (Live Translation)ـە بۆ بەکارهێنەرانی گوێزەنگی (Air Pods) لە ئەوروپا. هەروەها ئایفۆن ئایکۆن و هێمای دەربڕینی (ئیمۆجی) نوێکراوی بەدەستهێناوە، لەگەڵ زیادکردنی چەند تایبەتمەندییەک بۆ بەرزکردنەوەی ئاسایشی داتا و زانیارییەکان.

سەرچاوە: appleinsider.ru

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە