spot_imgspot_img

مەسرور بارزانی جەخت لە گرنگیی پەرەپێدانی وەبەرهێنانی کۆمپانیا ئەمریکییەکان لە کوردستان دەکاتەوە

ئەمڕۆ یەکشەممە، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم پێشوازی لە شاندێکی ئەنجوومەنی بازرگانيی ئەمریکا ـــ کوردستان USKBC کرد.

لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا، دەیڤد تەفوری، سەرۆکی ئەنجوومەنەکە پیرۆزبایی سەرکەوتن و ئەنجامی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقی لە سەرۆکی حکومەت کرد و کورتەیەکیشی لەبارەی ئامانجی سەردانەکەیان و پێکهاتەی شاندەکە بۆ هەرێمی کوردستان خستەڕوو.

بە گوێرەی ڕاگەیەندراوی حکومەتی هەرێم، مەسرور بارزانی لە کۆبوونەوەکەدا ڕۆشنایی خستووەتە سەر دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق بە گشتی. هەروەها باسی لە چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کەرتە جۆراجۆرەکان، بەتایبەتی وزە و گازی سروشتی کرد.

جەختیشیی لە گرنگیی پەرەپێدانیی وەبەرهێنانی کۆمپانیا ئەمریکییەکان لە هەرێمی کوردستان کردەوە.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە