بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی هەرێم کە سەر بە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی هەرێمی کوردستانە تیروپشکی بۆ ناوی حاجیانی ساڵی 2026 کرد و ئەو کەسانە ڕاگەیەندران کە ناویان دەرچووە و دەتوانن بەشداربن لە پڕۆسەکەدا.
ئەمڕۆ یەکشەممە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان تیروپشکی بۆ ناوی حاجیان ئەنجامدا کە بۆ پڕۆسەی حەجی ساڵی داهاتوو، 89 هەزار کەس ناویان تۆمار کردووە و لەو ژمارەیەش ناوی ئەو کەسانە لابراوە کە پێشتر فەریزەی حەجیان ئەنجامداوە.
کلیک لەم لینکە بکە بۆ دۆزینەوەی ناوەکەت
