spot_imgspot_img

نەوت بە 15 هەزار دینار دابەش دەکرێت

یەکەی سووتەمەنی چەمچەماڵ ئاگاداری هاووڵاتیانی سنووری شارۆچکەی چەمچەماڵ دەکات کە فۆڕمی خۆراکیان کەرکوکە سبەینێ دووشەممە نەوتی کەرکوک دابەش دەکرێت.

لە ئاگاداریەکەدا هاتووە: “ئاگاداری ئەو هاووڵاتیانەی سنوری قەزای چەمچەماڵ دەکەین کە فۆرمی خۆراکیان کەرکوکە، سبەینێ دووشەممە 17ی تشرینی دووەم، نەوتی کەرکوک لە شارۆچکەی چەمچەماڵ دابەش دەکرێت لە گەڕەکی ئاسودە لە بەردەم نەخۆشخانەی گەڕەکی ئاسودە”.

دەشڵێت: وەرگرتنی نەوتەکە پێویستی بە کۆدی زیرەکی نەوت و کارتی بانکی سەرۆکی خێزانە کە بڕی 15 هەزار دیناری تێدابێت.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە