بەرپرسی نووسینگەی هەولێری کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق ڕادەگەیەنرێت.
مەروان محەمەد، بەرپرسی نووسینگەی هەولێری کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق، بە میدیای پارتی ڕاگەیاند: دەنگی ئەو حەوت وێستگەیەی کە بازنەی هەولێر هەژمار نەکراوبوون بەهۆی کێشەی تەکنیکیەوە، بەڵام ئێستا دەنگەکان هەژمار کران و ئەنجامەکەیان گەیشتە بەغدا و چاوەروان دەکرێت ئەمرۆ ئەنجامی فەرمی ڕابگەیەنرێت.
ڕۆژی یەکشەممە 9ی تشرینی دووەمی 2025، دەنگدانی تایبەت و دوو ڕۆژ دواتریش سێشەممە، دەنگدانی گشتی خولی شەشەمی پەرلەمان، لە پارێزگاکانی عێراق و هەرێمی کوردستان بەڕێوە چوو.
بە گوێرەی ئامارەکانی کۆمیسیۆن، ڕێژەی بەشداری لە دەنگدانی تایبەت، 82.42% و لە دەنگدانی گشتیش، نزیکەی 54.35% بوو.
