بڕی بارانبارین لە پارێزگای دهۆک دڵخۆشکەرەو لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا بڕێکی زۆر باش بارانباریوە و زۆرترین بڕی بارانیش لە شارەدێی دێرەلوک بووە کە 122 ملیمەتر بووە.
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزانی دهۆک ئەمڕۆ یەکشەممە بڵاویکردەوە: لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا لە کاتژمێری 9:00ی بەیانی 11/15 تا کاتژمێر 9:00ی بەیانی ئەمڕۆ 11/16 لەسنووری پارێزگای دهۆک و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ رێژەی بارانبارین بەمشێوەیە بووە.
1- دێرەلووک: 122 ملیمەتر
2- سەرسنگ:109 ملیمەتر
3- ئامێدی: 105 ملیمەتر
4- چەمانکێ: 102 ملیمەتر
5- بامەڕنێ: 95 ملیمەتر
6- سمێل: 78 ملیمەتر
7- کانی ماسێ: 76 ملیمەتر
8- زاویتە:72 ملیمەتر
9- مانگێش:65 ملیمەتر
10- شیلادزێ: 64 ملیمەتر
11- زاخۆ: 60.6 ملیمەتر
12- دەرکار: 60 ملیمەتر
