قۆناغی دوەەمی شەپۆلی بارانبارین دەستپێدەکات و لە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆوە بۆ ناوچەکانی گەرمیان و سلێمانی و هەڵەبجە زیاتر دەبێت و هەورە بروسکە و تاوەبارانی کورتخایەنی لەگەڵ دەبێت.
سیروان ساڵح، شارەزا لە بواری کەشناسی بڵاویکردەوە: لە شەوی ڕابردووەوە لە بەشێکی ناوچە کوێستانیەکانیەکانی هەولێرو دهۆک باران و هەورەبروسکە بەردەوامە، ئەگەر هەیە لە نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممەوە چالاکی بەشی دووەم زیاتربێت بۆ ناوچەکانی پارێزگای سلێمانی و گەرمیان و هەڵەبجە بە شێوەی تاوەبارانی هەورەبروسکەی لێرەو لەوێ و هەندێ کاتیش ئەگەری بارانی باش هەیە.
ئەوەشی وتووە: قۆناغی دووەم بەرەبەیانی دووشەممە کۆتایی دێت و زۆرینەی کاتەکان کەشێکی سەقامگیر ناوچەکە دەگرێتەوە لەگەڵ ئەگەری دروستبوونی تاوەبارانی کورتخایەنی لێرەو لەوێیی ناوخۆیی لە بەشێکی ناوچە کوێستانیەکان و بەشێکی کەمی باکووری گەرمیان لەکاتەکانی نێوان نیوەڕۆ تا مەغریب بۆ ماوەی چەند ڕۆژێک.
