spot_imgspot_img

ئەمڕۆ تیروپشک بۆ ناوی حاجیان دەکرێت

ئامادەکارییەکان بۆ ئەنجامدانی تیروپشک بۆ ناوی حاجیان بۆ حەجی ساڵی 2026 بە کۆتا گەیشتوون و بڕیارە پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ئەنجام بدرێت.

کاروان ستوونی، وتەبێژی حەج و عەمرەی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: ئامادەکارییەکان بە کۆتا گەیشتوون بڕیارە ئەمرۆ کاتژمێر 11ی پێشنیوەڕۆ تیروپشک بۆ ناوی ئەو کەسانە بکرێت، کە بۆ وەرزی حەجی 2026 خۆیان تۆمارکردوە.

باسی لەوەشکرد: ئەمساڵ بۆ یەکەمجار ناو تۆمارکردن بۆ فەریزەی حەج بە شێوەی ئەلیکترۆنی بەڕێوەچوە، لەبەر تازەیی سیستمەکە پرۆسەی وردبینی و پێداچوونەوەی ناوەکان و ڕێکارەکانی دیکە ماوەیەکی زیاتری خایاند، بۆیە ئەنجامدانی تیروپشکەکە بۆ ئەمساڵ کەمێک دواکەوت.

ئاماژەی بەوەشکرد، 89 هەزار کەس ناویان بۆ بەجێگەیاندنی فەریزەی حەجی ساڵی 2026 تۆمار کردوە، لەبەر زۆری خواست.

کاروان ستوونی، ئەوەشی خستەڕوو: ئەمساڵ مەرجێک زیادکراوە ئەگەر کەسێک پێشتر فەریزەی حەجی ئەنجام دا بێت، ناوی ناچێتە نێو تیروپشکەکەوە، هەربۆیە هەزاران ناو دەرهێنراوە و دوورخراونەتەوە.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە