لە رۆژهەڵاتی کوردستان ڕێگای “تەتە” بەهۆی خراپی کەشوهەواوە داخرا.
سەرۆکی ڕێگاوبانی سەوڵاوا ڕایگەیاند، بەهۆی بەفربارینی بەردەوام، تەم و مژێکی زۆر و کەمبوونەوەی بینین، هەروەها سەهۆڵبەندان و نەمانی مەرجەکانی سەلامەتی، ڕێگای تەتە لەسەر ڕێگای سەوڵاوا – پاوە تا کاتێکی نادیار داخراوە.
ویشتی: بە لەبەرچاوگرتنی گرنگی پاراستنی سەلامەتی گەشتیاران و سەرجەم بەکارهێنەرانی ئەم ڕێگایە، داوا لە هاووڵاتیان دەکرێت لەم ڕێگایەدا هاتووچۆ نەکەن.
سەرۆکی ڕێگاوبانی سەوڵاوا ڕێگایەکی دیکەی بۆ هاتووچۆ ڕاگەیاند کە بریتییە لە (سەوڵاوا – هەورامان – هەجیج – پاوە).
