لە شەوی ڕابردووەوە شەپۆلێكی بەخوڕی باران بارین ناوچەكانی كوردستانی گرتۆتەوە و لە لوتكەی چیا بەرزەكان بەفر باریوە، شارەكایەكی كەشناسی دەڵێت: شەپۆلی دیكەی باران بارینی لەخوڕ لەمشەوەوە دەستپێدەكاتەوە و سبەینێ پەڵە دەدات.
زەكەریا كانی پاشایی، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، سوپاس بۆ خوا بارانی زۆر باش سنوری پارێزگای سڵیمانی و هەڵەبجە و گەرمیان و خانەقین و چەمچەماڵ و بەشێکی هەولێر و چەندین ناوچەی دیکەی گرتەوە و ئەمشەو لەسنوری پارێزگای سڵیمانی و هەڵەبجە و گەرمیان کەشوهەوا ئاسایی دەبێتەوە.
ڕاشیگەیاند، قۆناغی دووەم ئەمشەویش لەسنوری پارێزگای هەولێر و دهۆک و بادینان باران بارینی زۆر باش دەست پێدەکات و سبەینێ یەک شەممە لەپێش نیۆرۆ بۆ دوای نیۆڕۆ سەرتاسەری هەرێمی کوردستان ئەگەری باران بارین و هەورەبروسکەی توند هەیە.
ڕوونیشی كردەوە، هەندێک ناوچە سبەی دوای نیۆڕۆ بەتایبەت سبەی شەو ئەگەری لافاوی هەیە و تاکو ئیوارەی ڕۆژی دوو شەممە بەردەوامی هەیە .
بە وتەی ئەو شارەزا كەشناسییە، “سبەی بارانی پەڵەیە پشتیوان بە خوای گەورە و کۆتایی ئەم مانگەش بارانی زۆر باشی دەبێت، كە سەرچاوەکەی هەردوو دەریای سوور و دەریای ناوەڕِاستە”.

