لە شەوی ڕابردووەوە شەپۆلێكی باران بارین سەرجەم ناوچەكانی كوردستانی گرتۆتەوە و شارەزایەكی كەشناسی دەڵێت: قۆناغی دووەم بەڕێوەیەوە و تا سبەی شەو بەردەوام دەبێت.
سیروان ساڵح، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، ئەم شەپۆلی بارانە دوو قۆناغە و قۆناغی یەکەم لەکاتەکانی شەوی ڕابردووەوە تاوەکو ئێوارەی ئەمڕۆ شەممەیە و قۆناغی دووەم لەبەرەبەیانی یەک شەممەوە دەست پێدەکات تاوەکو بەرەبەیانی دوو شەممە.
ڕاشیگەیاند، ئەگەر هەیە لەنێوان هەردوو قۆناغەکە بارانبارین بۆ ماوەیەکی کاتی بوەستێ و دواتر قۆناغی دووەم دەستپێدەکات بە بارینی بڕێکی باش باران.
دەشڵێت: لەگەڵ ئەو بارانە، بەفر لە بەرزی زیاتر لە 2000 مەتر لەسەروی ئاستی دەریا دەبارێت و ڕۆژی دوو شەممە کۆتایی بە شەپۆلەکە دێت.
