spot_imgspot_img

گرژی بەرەی تورکمانی لە هەولێر برینداری لێ کەوتەوە

گرژی لەنێو بەرەی تورکمانی لە هەولێر بەرپرسی لق ئەندامێکیان بریندار دەکات.

بەپێی بەدواداچوونی تۆڕی میدیایی خەڵک، لەنێو بارەگای سەرەکی بەرەی تورکمانی لە هەولێر بەرپرسی لقی هەولێر و پاسەوانێکی هێرشیان کردووەتە سەر ئەندامێکی ناڕازی و برینداریان کردووە و دواتر ڕەوانەی نەخۆشخانە کراوە.

هۆکاری سەرەکی ڕووداوەکە، دەگەڕێتەوە بۆ کەمبوون و نەهێنانی دەنگی بەرەی تورکمانی لە هەولێر لە هەڵبژاردنەکاندا لە کاتێکدا لە زۆربەی شوێنەکانی دیکە دەنگیان زیادی کردووە، بەڵام لەهەولێر پاشەکشیەیان کردوە، بۆیە ئەو ئەندامانە بەرپرسی لقی هەولێر تۆمەتبار دەکەن و داوای ڕوونکردنەوەو دەست لەکارکێشانەوەی لێ دەکەن، ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی بەرپرسی لقی هەولێری بەرەی تورکمانی و پاسەوانێکی لەیەکێک لەو ئەندامە ناڕازیانە بدەن برینداری بکەن.

گرژییەکە بەشێکی پەیوەستە بە ڕووداوێکی پێشوو لە 8ـی ئەم مانگە کاتێک دوو کەس ویستوویانە پۆستەری کاندیدەکان ببەن و پاسەوانێک بریندار دەبێت، دوای سێ ڕۆژ مانەوە لەنەخۆشانە و ئەو ڕووداوە بەرپرسی لقی  هیچ پەیوەندییەکی نەکردووە و بێدەنگ بووە ئەمەش بووەتە هۆی ناڕەزایەتی ئەندامەکان کە ئێستا دەیانەوێت سکاڵای یاسایی لەسەر تۆمار بکەن.

ئەمەش لەکاتێکدایە لەسەرەتای بانگەشەوە بەرەی تورکمانی زۆر بەسستی بانگەشەی کردوە و کەمترین پۆستەری هەبووە بۆ ئەم هەڵبژاردنە، بۆیە ئەو ئەندامانە هۆکاری شکستی بەرەکە دەگەڕێننەوە بۆ کەمتەرخەمی و ئەنجام نەدانی بانگەشە بۆ بەرەی تورکمانی لەهەولێر.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە