spot_imgspot_img

بارزانی: لەپێناو ئاڵای كوردستاندا خوێن و قوربانییەكی زۆر دراوە

 

بارزانی پێشوازی لە چەند گەنجێكی دوزخورماتو دەكات، كە لە ڕۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە 11-11 بەهۆی هەڵكردنی ئاڵای كوردستانەوە لەلایەن چەند چەكدارێكی سوپای عێراق پەلامار دران.

بارەگای بارزانی بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ شەممە 15ی تشرینی دووەمی 2025 لە پیرمام مەسعود بارزانی پێشوازی لەو گەنجە كوردانە كرد، كە لە 11ی تشرینی دووەمی 2025 و لە ڕۆژی هەڵبژاردن بەهۆی هەڵگرتنی ئاڵای كوردستان لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی عێراقەوە ئازار درابوون.

بارزانی وێڕای سوپاس و دەستخۆشی بۆ بوێری و كوردپەروەرییان جەختی لەوە كردەوە، “لەپێناو ئاڵای كوردستاندا خوێن و قوربانییەكی زۆر دراوە، ئاڵای كوردستان ئاڵای هەموو كوردێكە و هەر كوردێك مافی دەستووری و یاسایی خۆیەتی كە شانازی بە ئاڵا و پیرۆزییەكانی گەلەكەی بكات”.

وتیشی، “هیچ كەس و لایەنێكیش بۆی نیە لەژێر هیچ بیانوویەك سووكایەتی بە ئاڵای كوردستان بكات یان ڕێگری لە هەڵكردنی بكات”.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە