spot_imgspot_img

ئەستێرەکانی “هۆڵیوود” دەنگەکانیان بە کۆمپانیاکانی زیرەکی دەستکرد دەفرۆشن

ڕێککەوتنەکە ڕێگە بە کۆمپانیای “ئیلێڤن ڵابز” دەدات کە دەنگەکانی ماکۆنەهی و کەین بەکاربهێنێت و لە فرۆشگای دەنگی تایبەت بە خۆی بەردەستیان بخات.

پلاتفۆرمی زیرەکی دەستکردی “ئیلێڤن ڵابز” (ElevenLabs) کە تایبەتە بە دروستکردنی کلیپی دەنگی، مافی بەکارهێنانی دەنگی هەندێک لە کەسایەتییە بەناوبانگ و دیارەکانی وەک ماسیو ماکۆنەهی و مایکڵ کەینی بەدەستهێنا، ئەمەش بەپێی ڕاپۆرتێک کە “گاردیان” بڵاوی کردووەتەوە.

کۆمپانیاکە لە ڕێگەی ڕێککەوتنێکەوە دەنگەکانی ئەم ئەکتەرانەی بەدەستهێنا، کە بەکارهێنانیان و بەردەستکردنی دەنگەکانیان لە فرۆشگای دەنگی تایبەت بە “ئیلێڤن ڵابز” لەخۆگرتووە، کە تازە ڕایانگەیاندووە.

ئەم هەنگاوە پێگەی پلاتفۆرمەکە وەک پلاتفۆرمێکی پێشەنگ لە جیهانی دروستکردنی دەنگ بە بەکارهێنانی زیرەکی دەستکرد بەهێز دەکات، چونکە ئێستا کۆمەڵێک دەنگی ناوازە و جیاواز لە ڕێگەی فرۆشگای دەنگی تایبەتی خۆیەوە دابین دەکات.

هەروەها ئەم ڕێککەوتنە هەنگاوێکی گرنگە لە چاککردنەوەی پەیوەندیی کۆمپانیاکانی زیرەکی دەستکرد لەگەڵ هۆڵیوود، چونکە پەیوەندییەکانیان لە یەکەم ڕۆژەوە ناجێگیر بووە بەهۆی ترس لە جێگرتنەوەی ئەکتەران و کارمەندانی پیشەسازیی کات بەسەربردن لەلایەن زیرەکی دەستکردەوە.

ئەم ڕێککەوتنە یەکەمین هاوکاری نییە لە نێوان ماکۆنەهی و “ئیلێڤن ڵابز”، چونکە پێشتر لە ساڵی 2022 هاوکارییان هەبووە، هەروەها ماکۆنەهی یەکێکە لە وەبەرهێنەرانی کۆمپانیاکە.

لەلای خۆیەوە، مایکڵ کەین جەختی لەوە کردەوە، کە “ئیلێڤن ڵابز” یارمەتی دەدات بگاتە توێژە نوێیەکانی بینەرانی و پەیوەندییان پێوە بکات بەو شێوازانەی کە پێشتر مەحاڵ بوون.

ناوبراو دەڵێت: “بۆ چەندین ساڵ، دەنگی خۆمم بە چیرۆکەکان دەبەخشی کە هەستی خەڵکی دەجووڵاند – چیرۆکەکانی بوێری، زیرەکی و ڕۆحی مرۆڤایەتی، ئێستا یارمەتی ئەوانی تر دەدەم دەنگی خۆیان بدۆزنەوە. لەگەڵ ‘ئیلێڤن ڵابز’، دەتوانین دەنگەکان بپارێزین و بڵاویان بکەینەوە – نەک تەنها دەنگی خۆم، بەڵکو دەنگی هەموو کەسێکی تر.”

ڕێککەوتنەکە کۆمەڵێک دەنگی ئەکتەری هۆڵیوودی کۆچکردووی وەک جۆن وایین، ڕۆک هەدسن، و جوودی گارلاند لەخۆدەگرێت، جگە لە کەسایەتییەکانی دیکەی کە هێشتا لە ژیاندان وەک لیزا مێنێلی و ئارت گارفانکڵ.

نمونەیەک لە کارەکەی “ئیلێڤن ڵابز”

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە