ڕۆژنامەیەكی دیاری توركیا، كە نزیكە لە پارتی دەسەڵاتدارەوە ئاشكرای دەكات، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان گڵۆپی سەوزی هەڵكردووە بۆ سەردانی كۆمسیۆنەكەی پەرلەمان بۆ دیداری عەبدوڵا ئۆجالان لە دورگەی ئیمرالی.
عەبدولقادر سیلڤی، نووسەری دیاری توركیا لە ڕۆژنامەی (حوڕییەت) نووسیویەتی ، لە كۆبوونەوەی ئەمدواییەی ئەردۆغان و باخچەلیدا بەتەواوەتیی پێداچوونەوە كراوە بە نەخشە ریگای “توركیای بێ تیرۆر”، هەردوولا گەیشتونەتە رێككەوتنی تەواوەتی بۆ بەردەوامیدان بە هەوڵەكان بەوپەڕی تواناوە.
پێشتر دەوڵەت باخچەلی پشتیوانی خۆی دەربڕی بۆ ئەوەی كۆمسیۆنەكەی پەرلەمان تایبەت بە چارەسەری پرسی كورد، سەردانی ئۆجالان بكات، بۆ مێژووی ئەوەی سەلماند، كە ئۆجالان لە پرۆسەی ئەمجارەدا بەتەواوەتی پابەندی بەڵێنەكانی بووە.
وەك لە وتارەكەدا هاتووە، “لە كۆبوونەوەی كۆمیتەی بەرێوەبەری ناوەندیی پارتی داد و گەشەپێدان (ئاكەپە)دا باس لە ناڕەزایەتی بنكەی جەماوەریی پارتەكە كراوە سەبارەت بە سەردانی كۆمسیۆنەكەی پەرلەمان بۆلای ئۆجالان و وەكو (بارێكی سەخت) ناویان هێناوە، بەڵام ئەردۆغان وتویەتی: پارتەكەمان ناچێتە ژێر باری شتێكەوە كە بەرگەی نەگرێت”.
نووسەر دەڵێت: ئەردۆغان سەرباری ئەمەش مۆڵەتی داوە سەردانی ئۆجالان بكرێت، ئەمەش بە واتای هەڵكردنی گڵۆپی سەوزی كۆتایی دێت.
