spot_imgspot_img

زیاتر لە 20 ئۆتۆمبێلی “تێسلا” لە گەراجی فرۆشگایەکی فەڕەنسا سووتان

کەناڵی تەلەفزیۆنی BFMTV ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕایگەیاند, کە زیاتر لە 20 ئۆتۆمبێلی تێسلا لە گەراجی فرۆشگایەکی ئۆتۆمبێل لە شارەوانی لۆ پێن میرابۆ کە یەکێکە لە شارۆچکەکانی دەوروبەری مارسیلیای فەڕەنسی، سووتاون.

کەناڵەکە ئاشکرای کرد کە 24 ئۆتۆمبێلی تێسلا بە تەواوی لە ئاگرێکدا تێکشکان کە لە گەراجی فرۆشگایەکی تایبەت بە فرۆشتنی ئۆتۆمبێلی ئەم مارکەیە لە ليه پێن میرابۆ کەوتەوە.

بەپێی زانیارییەکانی هێزی ئاگرکوژێنەوە، ئاگرەکە نزیکەی کاتژمێر سێی بەرەبەیان کەوتووەتەوە، و نزیکەی 50 پیاوی ئاگرکوژێنەوە بۆ کوژاندنەوەی نێردراون.

بەڕێوەبەرایەتییەکە ڕایگەیاند کە باڵەخانەی پێشانگای ئۆتۆمبێلەکە و 50 ئۆتۆمبێلی دیکە کە لە نزیک شوێنەکە بوون، ڕزگار کراون.

هێزی ئاگرکوژێنەوە ئاماژەی بەوەدا, کە ئاگرەکە لە ماوەی سێ کاتژمێردا کۆنتڕۆڵ کراوە و پێشانگاکە سەرەڕای ئەو زیانانەی گەیشتوون بە گەراجەکە، بەیانی ڕۆژی دواتر وەک هەموو کاتێک بە ڕووی کڕیاراندا کرایەوە.

کەناڵە تەلەفزیۆنییەکە جەخت لەوە دەکاتەوە کە لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن بۆ دیاریکردنی هۆکار و بارودۆخی ڕووداوەکە.

شایەنی باسە لە مانگی ئاداری ڕابردوودا، فرۆشگاکانی ئۆتۆمبێلی تێسلا لە ویلایەتە یەکگرتووەکان و ئەوروپا تووشی ئاگرکەوتنەوە بوون کە زیانێکی زۆری بە ژمارەیەکی زۆر لەم ئۆتۆمبێلە کارەباییانە گەیاند.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە