بریكاری پێشووتری وەزارەتی دارایی عێراق ڕایدەگەیەنێت، كە دابەشكردنی دوو مووچەی ئەمساڵ مسۆگەرە، بەڵام دوو مووچەی كۆتایی ساڵ مەترسیان لەسەرە و پێویستی بە بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانە.
فازڵ نەبی، بریکاری پێشووتری وەزارەتی دارایی عێراقڕایگەیاندووە، تاوەکو ئێستا دوو مووچەی مانگەكانی (9 و 10) مسۆگەرە، کە بۆ فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی دەنێرێت ئەو دوو مووچەیە پێویستی بە بریاری ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق نییە، بەڵکو خۆی راستەوخۆ دێت.
ڕاشیگەیاندووە، ئەو دوو مووچەیەی مەترسی فەوتانی لەسەرە، كە مووچەی مانگی (11 و 12)یە، ڕەنگە بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی پێویست بێت.
وتیشی: هەرکاتێک دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی 11ی عێراق کرا و چەند شوێنێک مووچەیان وەرگرت، راستەوخۆ مووچەی مانگی 9 بۆ هەرێمی کوردستان دەنێرن.
نیوەی مانگی 11 تێپەڕیوە و تا ئێستا مووچەی مانگی 9 لە هەرێم دابەش نەكراوە و لەكاتی بانگەشەی هەڵبژاردندا محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق وتی: هەركات حكومتی هەرێم 120 ملیار دیناری داهاتی ناوخۆ بنێرێت ئێمەش مووچەی مانگی 9 خەرج دەكەین.
