بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سۆران رایگەیاند، بەپێی زانیارییەکانی کەشناسیی هەرێم، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێشبینیی هاتنی شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین دەکرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، داواکارین لە هاوڵاتییانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، کە ئەگەر کاری پێویستیان نەبوو، سەردانی ناوچە شاخاوییەکان نەکەن و خۆیان بەدووربگرن لە لێواری رووبارەکان، هەروەها ئەو دۆڵ و نشێوانەی کە ساڵانە مەترسیی لافاو و کۆبوونەوەی ئاویان لێدەکرێت.
ئەمە لەكاتێكدایە، كە لە شەوی ڕابردووەوە شەپۆلێكی بەفر و باران ناوچەكانی هەرێمی كوردستانی گرتۆتەوە و لە ناوچە شاخاوییەكان بەفر باریوە و لافاو دروست بووە.
