وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان باس لە سەردانی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ هەرێم دەکات و دەشڵێت، لە بارەی پێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێم ئومێد دەکەین بگەینە چارەسەر و هەڵبژاردن دووبارە نەکرێتەوە.
مەحمود محەمەد، وتەبێژی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان بە ڕووداوی ڕاگەیاند: لەسەردانەكەی محمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق، كە رۆژی سێشەمە دەگاتە دهۆك، بە دڵنیایی باسی پێكهێنانی حكومەتی عێراق دەكرێت و بەشێكە لەو گفتوگۆیانەی لەومەودا دەستپێدەكات.
باسی لەوەشکرد: بەداخەوە هەر لەدوای راگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانی پارتی هەوڵی خۆیداو سەردانی هەموو لایەنەكانی كرد بۆ ئەوەی كابینەی شەرعی خۆمان پێكبهێنین.
ئەوەشی وتووە: لایەنەكان لەخەمی ئەوە نەبوون دامەزراوەكانی حكومەت و كابینەكەی پێكبهێنرێت.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، دەبێت دەست بە گفتوگۆبكەینەوە، بەڵام هیچ بەرنامەیەكی دیاریكراومان دانەناوە بۆ كۆبونەوە لەگەڵ لایەنەكان.
وتەبێژی پارتی ئاماژەی بەوەشداوە، ئەگەر لەگەڵ یەكێتی رێكنەكەوتن ئەوسا قسەی خۆیان دەبێت.
“تائێستا قسە لەسەر دووبارەكردنەوەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان نەكراوە و ئومێد دەكەین نەگاتە ئەوە”، مەحمود محەمەد، وتەبێژی پارتی وای وتووە.
