کەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت، لە دوای نیوەڕۆوە بارانبارینی بەلێزمە دەبارێت و هەورە بروسکە دروست دەبێت.
بەپێی ڕاپۆرتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ شەممە، ئاسمان نیمچە هەور و هەوری باراناوی دەبێت، لە زۆربەی ناوچەکان بارانبارین لەسەرەخۆ و بۆ مامناوەند دەبێت و خێرایی با لە گەڵیدا چالاک دەبێت، لە دوای نیوەرۆ وە هەندێ شوێن بارانی بە لێزمە و هەورە تریشقەی هەیە، هەروەها پێشبینی بارینی بەفرێکی کەم هەیە لە ناوچە شاخاویە سنووریەکان.
دەشڵێت: پلەکانی گەرما کەمێک بەرزتر دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ وەک لەسەر نەخشەى خوارەوە ئاماژەى پێدراوە.
باسی لەوەشکردووە: سبەینێ یەکشەممە، ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت لە زۆربەی ناوچەکان بارانبارینی لەسەرەخۆ و بۆ مامناوەند دەبێت لە هەندێ کات و شوێن بارانی بە لێزمە و هەورە تریشقەی هەیە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر: 20 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 19 پلەی سیلیزی
دهۆک: 18 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 19 پلەی سیلیزی
کەرکوک: 21 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 20 پلەی سیلیزی
سۆران: 17 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 7 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 22 پلەی سیلیزی
