spot_imgspot_img

لەکاتی چاککردنەوەی کارەبا کارمەندێک بە سەختی بریندار بوو

وەزارەتی کارەبای هەرێم بڵاویکردەوە، لە کاتی چاککردنەوەی گرفت و شۆرتێکی کارەبا لە رانیە، کارەبا لە کارمەندێکی تیمەکانی چاککردنەوەی دا و هاوکارانی بە پەلە بۆ نەخۆشخانەیان گواستەوە.

باسی لەوەشکردووە، ئێستا دۆخی جێگیرە، بەڵام چەند شوێنێکی سوتاوە و لە نەخۆشخانە لە سلێمانی چارەسەر وەردەگرێت.

دەشڵێت، بە هۆی یەکەم بارانی ئەمساڵ، چەند شۆرتێکی کارەبا لە ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین لە سنووری چوارقوڕنە و قەڵادزێ و ڕانیە روویداوە و تیمەکانی کارەبا کێشەکانیان چارەسەر کردووە.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە