spot_imgspot_img

ژمارەیەک گەڕەکی هەولێر چەند کاتژمێرێکە کارەبایان نییە

لەگەڵ یەکەم بارانبارینی سەرتاسەری لە هەرێمی کوردستان، لە سلێمانی و هەولێر ژمارەیەک فیدەر لە کارکەوتن، بەهۆیەوە کارەبای ژمارەیەک گەڕەک بڕاوە.

بەپێی زانیارییەکانی “تۆڕی میدیایی خەڵک” هەریەکە لە گەڕەکەکانی (ڕۆشنبیری، کارێزان، ڕاستی، مامۆستایانی 99 زانکۆ، 121 گوڵان، بنەسڵاوە، کانی قڕژاڵە، زانیاری، زاگرۆس، توڕەق، نەورۆز، هەڤاڵان و شێخ ئەحمەد، لە درەنگانی شەوی ڕابردووەوە تا ئێستا کارەبایان نیە.

هاوکات غالب محەمەد، بەڕێوەبەری کۆنترۆڵی کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند، “بەهۆی بارانبارین دروستبوونی شۆرت لەسەر تۆڕەکانی دابەشکردنی کارەبا، ژمارەیەک فیدەری کارەبا لە ناو شارو دەرەوەی شار دەرناچێت، ژمارەیەک گەرەک و شوێن کارەبایان نیە”.

باسی لەوەشکرد، لەئێستادا تیمی هۆبەکانی دابەشکردنی کارەبا سەرقاڵی چارەسەرکردنی کێشەکانن.

جێی ئاماژە بۆکردنە ساڵانە لەگەڵ یەکەم بارانبارین ئەم حاڵەتە دوبارە دەبێتەوە کێشە تەکنیکییە نادیارەکانی سەرتۆڕەکانی کارەبا دەردەکەوێت.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە