بەهۆی بارانبارینەوە ژمارەیەک فیدەر لە سلێمانی لەکارکەوتن و تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانیش سەرقاڵی چاککردنەوەی فیدەرەکانن.
غالب محەمەد، بەڕێوەبەری کۆنترۆڵی کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند، “بەهۆی بارانبارین دروستبوونی شۆرت لەسەر تۆڕەکانی دابەشکردنی کارەبا، ژمارەیەک فیدەری کارەبا لە ناو شارو دەرەوەی شار دەرناچێت، ژمارەیەک گەرەک و شوێن کارەبایان نیە”.
باسی لەوەشکرد، لەئێستادا تیمی هۆبەکانی دابەشکردنی کارەبا سەرقاڵی چارەسەرکردنی کێشەکانن.
جێی ئاماژە بۆکردنە ساڵانە لەگەڵ یەکەم بارانبارین ئەم حاڵەتە دوبارە دەبێتەوە کێشە تەکنیکییە نادیارەکانی سەرتۆڕەکانی کارەبا دەردەکەوێت.
