spot_imgspot_img

لە یەک ڕۆژدا زیاتر لە 500 هەزار گروپ و کەناڵی تەلەگرام داخران

بەرپرسانی سەرپەرشتیاری ئەپڵیکەیشنی “تەلەگرام” ڕایانگەیاند کە لە ماوەی یەک ڕۆژدا زیاتر لە 500 هەزار گروپ و کەناڵ لەسەر ئەپڵیکەیشنەکە بلۆک کراون، ئەمەش ئاماژەیە بۆ هەوڵێکی گەورەی سڕینەوەی ناوەڕۆکی نەشیاو.

بەگوێرەی ئەو داتایانەی لە ماڵپەڕی فەرمی “تەلەگرام” بڵاوکراونەتەوە، لە سەرەتای مانگی تشرینی دووەمی ئەمساڵەوە، 2,810,095  گروپ و کەناڵ لە ئەپڵیکەیشنەکە بلۆک کراون.

تەنیا دوێنێ پێنجشەممە،19,645  گروپ و کەناڵ لە ئەپڵیکەیشنەکە سڕاونەتەوە، کە لە مانگی شوباتی ڕابردووەوە ئەمە بە بەرزترین ژمارەی تۆمارکراو دادەنرێت بۆ ژمارەی کەناڵ و گروپە سڕاوەکان لە ماوەی یەک ڕۆژدا. لە شوباتی ڕابردوودا تەنیا لە یەک ڕۆژدا 490,433 گروپ و کەناڵ سڕابوونەوە.

داتاکان ئەوەش دەردەخەن کە لە سەرەتای ساڵی 2025ـەوە، زیاتر لە34  ملیۆن و 913 هەزار کەناڵ و گروپ لەسەر ئەپڵیکەیشنەکە سڕاونەتەوە، کە لەو ژمارەیەدا207,772  کەناڵ و گروپ پەیوەندییان بە تیرۆرەوە هەبووە.

“تەلەگرام” ئاماژەی بەوەداوە کە پرۆسەی چاودێریکردنەکە لە ساڵی 2015ـەوە پشت بە سکاڵاکانی بەکارهێنەران و چاودێریی پشت بە فێربوونی ئامێری دەبەستێت، بەڵام لە سەرەتای ساڵی 2024ـەوە، ئەم هەوڵانە بە ئامرازی چاودێریی زیرەکی دەستکرد (AI) بەهێزتر کراون.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە