چین گەورەترین کانگای زێڕی لە مێژووی خۆیدا دۆزییەوە بە یەدەگێکی زەبەلاح کە دەگاتە 1.44 هەزار تۆن، کە ئەمەش دەستکەوتێکی زانستی و ستراتیژییە و پێگەی وڵاتەکە لە کەرتی کانزاکانی جیهاندا بەهێز دەکات.
وەزارەتی سەرچاوە سروشتییەکانی چین لە بەیاننامەیەکدا جەختی کردەوە، ئەم کانگایە کە دەکەوێتە پارێزگای لیاونینگ لە باکووری ڕۆژهەڵاتی وڵات، بە گەورەترین کانگای زێڕی کەم-کوالیتی لە چیندا دادەنرێت.
تێکڕای ڕێژەی چڕی زێڕەکە لە نیشتەنییەکانی کانگای “دادونگۆ” دا 0.56 گرامە بۆ هەر تۆنێک و لە قووڵایی نێوان 115 بۆ 913 مەتر لە ژێر ڕووی زەویدا درێژ دەبێتەوە و ئەستووریی تێکڕای ئەستووریی کانگاکە 263 مەترە، لە کاتێکدا ئەستووریی زۆرینەی چینەکانی زێڕەکە دەگاتە 513 مەتر.
بەیاننامەکە جەختی لەسەر گرنگیی ستراتیژیی ئەم دۆزینەوەیە کردەوە و ئاماژەی بەوەدا کە جێبەجێکردنی پڕۆژەکە بە شێوەیەکی بەرچاو یارمەتیدەر دەبێت لە بەهێزکردنی یەدەگی ستراتیژیی زێڕی چین.
هەروەها دووپاتی کردەوە کە پڕۆژەکە “گرنگییەکی گەورەی هەیە لە بنیادنانی بنکەیەکی جیهانیی ئاست-بەرز بۆ دەرهێنانی زێڕ لە پارێزگای لیاونینگدا”، کە ئەمەش ڕێگە خۆش دەکات بۆ گۆڕینی ناوچەکە بۆ ناوەندێکی پێشەنگی جیهانی لە بواری کانزاکانی زێڕدا.
