دوای هەڵکشانە بەردەوامەکانی، ئەمڕۆ نرخی هەر ئۆنسەیەکی زێڕ زیاتر لە 100 دۆلار دابەزی.
ئەمڕۆ هەینی، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا لە 4211 دۆلارەوە بۆ 4110 دۆلار دابەزی.
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستاندا بەم شێوەیە مامەڵەی پێوە دەکرێت:
مسقاڵێک زێڕی عەیارە 18 بە 710 هەزار دینار
مسقاڵێک زێڕی عەیارە 21 بە 830 هەزار دینار
مسقاڵێک زێڕی عەیارە 24 بە 948 هەزار دینار
