spot_imgspot_img

ڕووسیا بە سەدان فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و مووشەک هێرشی کردە ئۆکراینا

سەرۆکی ئۆکراینا ڕایگەیاند، ڕووسیا بە نزیکەی ٤٥٠ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و مووشەک هێرشی کردووەتە سەر چەند ناوچەیەکی وڵاتەکەی.

ڤلۆدیمێر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراینا ڕایگەیاند لە ئاکامی زنجیرەیەک ھێرشی ڕووسیادا بۆ سەر ئۆکراینا، چوار کەس کوژراون.

ڤلۆدیمێر زێلێنسکی لە ھەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نووسیوویەتی: “سوپای ڕووسیا لە ڕێگای ئاراستەکردنی ٤٣٠ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و ١٨ مووشەکەوە، ھێرشی کردووەتە سەر ژمارەیەک ناوچەی ئۆکراینا”.

ڕاشیگەیاند لە ئاکامی ھێرشەکاندا، چوار کەس و زیانیش بەر دەیان باڵەخانەی کەوتوون، ھەروەھا پارچە مووشەکێک بەر باڵیۆزخانەی ئازەربایجان لە شاری کیێڤ کەوتووە.

باسی لەوەش کرد کە سوپای ئۆکراینا بەردەوامە لە بەرپەرچدانەوەی ھێرشەکانی سوپای ڕووسیا و داواشی لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی کرد سزای زیاتر بەسەر مۆسکۆدا بسپەێنێت، بۆ ئەوەی ڕووسیا ناچار بکرێت ھێرشەکانی بۆسەر ئۆکراینا بوەستێنێت.

 

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە