کەشناسی هەرێمی کوردستان پێشبینی دەکات لە ئێوارەی ئەمڕۆوە کەشوهەوا گۆرانکاری بەسەردا بێت و لەگەڵ لێزمەباران و هەورەتریشقەدا، لە هەندێک ناوچەش ئەگەری بەفربارین هەیە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ هەینی، ئاسمان پەڵە هەور بۆ نیمچە هەور دەبێت پاشان دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو، لە ناوچەکانی رۆژئاوای هەرێم ئەگەری کەمێک تۆزوخۆڵ هەیە.
ڕوونیشیکردەوە کە لە ئێوارەدا سەرەتا نمە باران لە ناوچە شاخاویەکانی باکوور و رۆژئاوای هەرێم دەست پێدەکات پاشان ڕێژەی دابارین زیاد دەکات و کاریگەری باران بارین درێژ دەبێتەوە بۆ زۆربەی ناوچەکانی ترى هەرێم.
سەبارەت بە سبەینێ شەممەش ڕایگەیاند، ئاسمان بە گشتی هەوری باراناوی دەبێت لە زۆربەی ناوچەکان باران بارین دەبێت، هەندێک کات لە هەندێک ناوچە دەگۆڕێت بۆ لێزمە باران و هەورە تریشقە.
کەشناسی ئەوەشی خستەڕوو کە پێشبینی دەکرێت لە ناوچە شاخاویە بەرزەکان و ناوچە سنووریەکان کەمێک بەفر ببارێت.
ڕاشیگەیاند، سبەینێ خێرایی با لە هەندێک کاتدا چالاک دەبێت بۆ سەرووی 35 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا و گەرماش 4-6 پلە نزم دەبێتەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 22 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 19 پلەی سیلیزی
دهۆک : 20 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 22 پلەی سیلیزی
کەرکووک : 24 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 20 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 11 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 24 پلەی سیلیزی

