spot_imgspot_img

٤٧ کاندیدی براوە، حزبەکانیان لە لیستی تیرۆری ئەمریکادان

لە کۆی شەش گرووپی چەکداری سەربە حەشدی شەعبی لە عێراق کە لەلایەن ئەمریکاوە خراونەتە لیستی تیرۆرەوە، چوار گرووپیان لە ھەڵبژاردنی خوولی شەشەمی پەرلەمان، ٤٧ کورسییان بەدەستھێناوە.

ھەریەک لە بزووتنەوەی “سادیقون” سەربە بزووتنەوەی عەسائیبی ئەھلی حەق بە سەرۆکایەتی قەیس خەزعەلی و بزووتنەوەی “حقوق” سەربە حزبوڵڵای عێراق بە سەرۆکایەتی ئەحمەد حەمیداوی و بزووتنەوەی “مونتەسیرون” سەربە کەتائیبی سەید شوھەدا بەسەرۆکایەتی ئەبو ئالا وەلائی و بزووتنەوەی “خەدەمات” سەربە کەتائیبی ئیمام عەلی بە سەرۆکایەتی شبل زەیدی و بزووتنەوەی “بابلیۆن” بەسەرۆکایەتی ڕەیان کلدانی کە پێشتر لەلایەن ئەمریکاوە خراونەتە لیستی تیرۆرەوە ٤٧ کورسیان بەدەستھێناوە، بەڵام ناتوانن بەشداری لە حکوومەتی داھاتوودا بکەن.

ڕۆژی ٩ی ئەم مانگە پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت و ڕۆژی ١١ی ئەم مانگە، پڕۆسەی دەنگدانی گشتی بۆ ھەڵبژاردنی خوولی شەشەمی پەرلەمان لە سەرجەم پارێزگاکانی عێڕاق ئەنجام درا.

شەوی چوارشەممە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق، ئەنجامی بەرایی ھەڵبژاردنی خوولی شەشەمی پەرلەمان، ڕاگەیاند.

بەپێی ئەنجامی بەرایی ھەڵبژاردن، ھەریەک لە بزووتنەوەی “سادیقون” سەربە بزووتنەوەی عەسائیبی ئەھلی حەق بە سەرۆکایەتی قەیس خەزعەلی و بزووتنەوەی “حقوق” سەربە حزبوڵڵای عێراق بە سەرۆکایەتی ئەحمەد حەمیداوی و بزووتنەوەی “مونتەسیرون” سەربە کەتائیبی سەید شوھەدا بەسەرۆکایەتی ئەبو ئالا وەلائی و بزووتنەوەی “خەدەمات” سەربە کەتائیبی ئیمام عەلی بە سەرۆکایەتی شبل زەیدی و بزووتنەوەی “بابلیۆن” بەسەرۆکایەتی ڕەیان کلدانی کە پێشتر لەلایەن ئەمریکاوە خراونەتە لیستی تیرۆرەوە ٤٧ کورسیان بەدەستھێناوە.

لەو ٤٧ کورسییەی پەرلەمان، ٢٧یان سادیقون بەدەستھێناوە و ھەشت کورسیی بزووتنەوەی خەدەمات بەدەستیھێناوە و شەش کورسی بزووتنەوەی حقوق بەدەستیھێناوە و چوار کورسی بزووتنەوەی مونتەسیرون بەدەستیھێناوە و دوو کورسییەکەی دیکە کە کورسی پێکھاتەی مەسیحین، بزووتنەوەی بابلیۆن بەدەستھێناوە.

بەڵام بزووتنەوەی نوجەباش کە لەلایەن ئەمریکاوە خراوەتە لیستی تیرۆرەوە باڵی سیاسی بۆ بەشداریکردن لە ھەڵبژاردنەکاندا تۆمار نەکردبوو و تا ئێستا دەرنەکەوتووە کە دەنگی بە کام لایەن یان کاندید داوە.

ھەورەھا تا ئێستا دیار نییە “بزووتنەوەی سدق و عەتا”باڵی سیاسی، بزووتنەوەی ئەنساڕوڵڵای ئەوفیا کە لەلایەن ئەمریکاوە خراوەتە لیستی تیرۆرەوە چەند کورسی بەدەستھێناوە.

باڵە سیاسییەکانی ئەو گرووپە چەکدارانەی حەشدی شەعبی کە لەلایەن ئەمریکاوە خراونەتە لیستی تیرۆرەوە ناتوانن لە حکوومەتی داھاتوودا بەشداری بکەن

لە ماوەکانی ڕابردوودا، عەسائیبی ئەھلی حەق، کەتائیبی سەید شوھەدا، کەتائیبی ئیمام عەلی، ئەنساروڵڵا ئەوفیا، بزووتنەوەی نوجەبا و بزووتنەوەی بابلیۆن لەلایەن ئەمریکاوە خرانە لیستی تیرۆرەوە.

پێشتر وەزیری دەرەوەی عێراق، فوئاد حسێن لە دیمانەیەکی تەلەڤزیۆنیدا ڕایگەیاندبوو، ئەو گروویە چەکدارانەی کە لەلایەن ئەمریکاوە خراونەتە لیستی تیرۆرەوە، بەشداریی لە حکوومەتی داھاتووی عێراقدا، ناکەن.

پێشتریش شڕۆڤەکاری سیاسی، خالید دەبوونی ڕایگەیاندبوو، ئەو گرووپە چەکدارانەی سەربە حەشدی شەعبی کە لەلایەن ئەمریکاوە خراونەتە لیستی تیرۆرەوە لە حکوومەتی داھاتوو بەشداربن، ئەوا پڕۆسەی سیاسی لە عێڕاق لەسەر ئاستی نێودەوڵەتییدا دانی پێداناندرێت و ڕەوایەتی نابێت.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە