spot_imgspot_img

پەیامی نوێی بافڵ تاڵەبانی لەبارەی ئەنجامی هەڵبژاردنەکانەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی و کونسوڵی بەریتانیا جەخت لە یەکڕیزیی کورد و سەقامگیریی عێراق دەکەنەوە.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە دەباشان پێشوازی لە ئەندرۆ بیزلی، کونسوڵی گشتیی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان کرد.

لە دیدارەکەدا، ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق تاوتوێکران و جەخت لە بەردەوامی هەماهەنگی نێوان لایەنەکان کرایەوە لەپێناو پاراستنی سەقامگیری و ئارامی لە وڵاتدا.

بافڵ تالەبانی، لە کۆبوونەوەکەدا پێویستی یەکگرتوویی و یەکڕیزیی کوردی لەم قۆناغەدا دووپاتکردەوە و ڕایگەیاند: “بەهێزیمان و پاراستنی مافەکانمان پەیوەستە بە تەبایی و پێکەوەیمان لە بەغداد.”

لەبارەی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق، سەرۆکی یەکێتی ڕایگەیاند، “هەموو هەوڵێک دەدەین تاوەکو لەسەر بنەمای دەستوور پرسەکان یەکلابکەینەوە، تاوەکو چی دیکە خەڵک نەکرێنە قوربانی و حکومەتێک لە عێراق بنیادبنرێت کە خزمەتگوزار بێت و خزمەتی هەمووان بکات بەبێ جیاوازی.”

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە