کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بە سەرپەرشتی سوودانی کۆتایی هات بەبێ بڕیار لەسەر مووچە.
کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، کە بە سەرپەرشتی محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیران بەڕێوەچوو کۆتایی هات، و لە کۆنووسی کۆبوونەوەکەدا هیچ باسێک لەبارەی مووچە و چارەسەرکردنی کێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان نەکراوە.
لەم کۆبوونەوەیەدا ئەنجوومەنی وەزیران چەند پرسێکی دیکەی پەیوەست بە کاروباری ناوخۆی عێراق و پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانی تاوتوێ کرد بەڵام باس لە مووچە و بڕیاردان لەسەری دواخرا.
هەرچەندە هەوڵەکان بۆ ئەوەبوون ئەنجوومەنی وەزیران بڕیارێک لەسەر مووچەی مانگی 9ـی فەرمانبەرانی هەرێم بدات، و حکومەتی هەرێم رایگەیاندبوو تەرازوی پێداچوونەوە و 120ملیار دیناری داهاتی ناوخۆ ئامادەیە بنیردرێت بۆ بەغدا ئەمەش دوای بڕیاردان لەسەر خەرجکردنی مووچە، بەڵام هیچ بڕیارێک نەدراو کەوتەوە هەفتەی داهاتوو.
