بەرپرسی ڕاگەیاندنی تەریقەتی کەسنەزانی ئاشکرای کرد کە لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقدا توانیویانە چوار کورسی بەدەستبهێنن.
ئەحمەد تۆفیق، بەرپرسی ڕاگەیاندنی تەریقەتی کەسنەزانی لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، کە ئەو چوار کورسییە لە ڕێگەی هاوپەیمانێتی لەگەڵ پارتی تەقەدووم و لیستەکانی سەر بەو پارتە مسۆگەر کراون.
ئاماژەی بەوە کرد کە کاندیدە سەرکەوتووەکانیان بریتین لە:
- زەینەب تەمیمی لە بەسرە، کە لەنێو هاوپەیمانیی تەسمیمە.
- ئەزهار سەدرانە لە ئەنبار، کە سەر بە پارتی تەقەدوومە.
- مەها عەلوانی کورسییەکی لە پارێزگای بەغداد بەدەستهێناوە.
- جەمیل سەباک لە نەینەوا، کە کاندیدی تەریقەتەکە بووە لەنێو پارتی تەقەدووم و سەرکەوتوو بووە.
بەپێی وتەی بەرپرسی ڕاگەیاندنی تەریقەتی کەسنەزانی، وەسفی عاسی لە کەرکووک وەک کاندیدێکی تەریقەتەکەیان یەدەگی یەکەمی پارتی تەقەدوومە، و لە دیالەش غازی فەیسەڵ یەدەگی یەکەمیانە لەو پارێزگایە.
